نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی په‌نجا و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "بە رێز و شکۆوە، لە خەبات و کۆششی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڕوانین. خزمه‌تى دیار و به‌رچاویان به وێژه و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانی‌یان له سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز ده‌نرخێنین."
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
یادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد، به گه‌رمى له مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆوه، له خه‌بات و كۆششى زیاتر له نیو سه‌ده‌ى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد ده‌ڕوانین. خزمه‌تى دیار و به‌رچاویان به وێژه و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانی‌یان له سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز ده‌نرخێنین.
له كاتێكدا ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له گرنگیى ئاماده‌یى و ڕۆڵى كاریگه‌رى نووسه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه له بره‌ودان به گیانى نیشتمانپه‌روه‌رى و چه‌مك و به‌ها مرۆییه‌كان، بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو، پێشخستنى زمان و وێژه، پاراستنى ناسنامه و كولتوورى كوردى و قووڵكردنه‌وه‌ى یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى.
سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى نووسه‌رانى شه‌هید كه له‌پێناوى ئازادیى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا گیانیان به‌خشى. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان به نووسین و داهێنان و خزمه‌تى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌خشى. یادیان هه‌میشه به خێر و سڵاو له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزیان.
چاومان له به‌رهه‌م و به‌رده‌وامى و داهێنانى زیاترى نووسه‌رانى كورد و كوردستانه و وه‌ك هه‌میشه هه‌موو پشگیرییه‌كى ئێمه‌یان ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/2/10




