سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات
__2023_02_09_h17m56s28__HK.jpg)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان کرایەوە.




