٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا: هەرێمی کوردستان یەکەم بوون بە هانامانەوە هاتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ڕزگین بیرلیگ، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی، ئەو کارەی هەرێمی کوردستان کردی دەنگدانەوەیەکی مەزنی لە تورکیادا هەبوو و سپاسیان دەکەین کە یەکەم وڵات بوون بە هانامانەوە هاتن.

ئەو گوتیشی: ''جیرانی باش لە کاتی تەنگانەدا دیار دەبێت و جگە لە جیرانیش ئێمە برای یەکترین و ئەو کارەی هەرێمی کوردستان کردی بۆ هاوکاری لە هەموو تورکیا بەباشی و کارێکی زۆر مەردانە باس دەکرێت.''

گوتیشی: ''سپاسیی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بۆ ئەو بەهاناوەهاتنە و هاوکارییان گەیاندە تورکیا، هەر کاتێک لێمان بقەومێت دەبێت بە هانای یەکترییەوە بچین.''

کـــاروان بــــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار