سەرکردەیەکی ئاکپارتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەنجانی کورد لەم ڕۆژانەدا کارێکی گەورەیان کرد

هەولێر -KDP.info- عەبدلرەحمان کورتە، ئەندامی ناوەندی بڕیاردانی ئاکپارتی و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی تورکیا گوتی، لەم ڕۆژانەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەنجانی کوردستان کارێکی گەورەیان کرد بۆ هاوکاریی تورکیا.
لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەبدولرەحمان کورتە گوتی: ''لە ڕۆژی تەنگانەدا و بەهانەوەهاتنی حکوومەت و گەنجانی کورد بۆ تورکیا کارێکی کەموێنە بوو و ئێمە بە بەرز و بڵندی دەنرخینین.''
گوتیشی: ''برایەتی و ئاشتی و بە هاناوەچوون لەم ڕۆژانەدا دیار دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان سەلماندیان کە هاوکاری و برایەتییان دەوێ، هەبوونی کەسانی دۆست و هێژا لەم ڕۆژانەدا دیار بوو، سپاس بۆ وەقف و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەم ڕۆژە تەنگانەدا.''
کـــاروان بـــاعەدری




