سۆران.. که‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان راگه‌یەندرا

سۆران–KDP.info- ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به فه‌رمی و له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و توركیا راگه‌یاند و، داوای له هاووڵاتیان كرد بۆ په‌یوه‌ندیكردن به تیمه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلە‌كانی 07509165636 و 07809858706 بكه‌ن.
له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سرور بارزانی، كۆبوونه‌وه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو له‌به‌رچاو بگرین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا، ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد زیاتر له هه‌ر خه‌ڵكێك هه‌ست به ئێش و ئازار و لێقه‌ومان ده‌كه‌ین و بۆخۆمان زۆرمان چه‌شتووه، ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریارمان دا كه یارمه‌تییه‌كان به‌م میكانیزمانه كۆبكرێته‌وه، یه‌كێك له رێگاكان له بانكی دیلمان له سه‌نته‌ری قه‌زای سۆرانه كه ژماره حسابی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردن و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن، با له رێگه‌ی ئه‌و بانكه‌وه یارمه‌تییه داراییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ زیانلێكه‌وتووان مزگه‌وتی سه‌روه‌ران له سه‌نته‌ری شاری سۆران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌بێت، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به ده‌م بانگه‌وازییه‌كه‌مانه‌وه بێن".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران هه‌روه‌ها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له قه‌زاكانی چۆمان و ره‌واندز و مێرگه‌سوور و سیده‌كانیش گوتی: "سه‌نته‌ری قه‌زاكان ده‌بنه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به ده‌م بانگه‌وازی ئێمه‌وه له‌و قه‌زایانه‌شه‌وه بێن و سه‌نته‌ری ناحیه‌كان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌بێت و لیژه‌یه‌كی تایبه‌تمان پێكهێناوه تایبه‌ت به‌و كه‌مپینه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانه‌وه بكه‌ن، با په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن، كه بریتین له: 07509165636 و هه‌روه‌ها 07809858706 و له‌گه‌ڵ تیمه‌كان هه‌ماهه‌نگ ده‌كرێن بۆ گه‌شتنی تیمه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی زۆر رێكخراو به‌رده‌وام بین و كه‌مپینه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌بێت و ته‌واوی هاوكارییه‌كان به نووسراوێكی فه‌رمی ده‌نێردرێن بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "هه‌رچه‌نده وڵاتان خاوه‌نی توانایی و ئه‌زموونێكی باشن له فریاگوزاری و هاوكاری، به‌ڵام هه‌ر له دوای كاره‌ساته‌كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات توانی هاوكاری بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوان و رۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا جێگای شانازی و ده‌ستخۆشییه".
سه‌ڵاح جه‌لال




