شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیایان لە هەولێر کرد
__2023_02_08_h19m26s59__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- دکتۆر جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەروکایەتیی شاندێک کە پێک هاتبوو لە هۆشیار سیوەیلی و جەنگیز ئاوەکەڵەیی بۆ گەیاندنی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا سەردانی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیان کرد.
کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا سوپاسی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشاندانی هاوسۆزی و ناردنی تیمی فریاگوزاریی خێرا بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان. بەڕێز کونسوڵ سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە لە سەرەتای ئەو کارەساتەوە ئامادەییی خۆیان پێشان دا بۆ هاوکاریی تورکیا و تیمەکانی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان یەکەم تیمی بیانی بوون گەیشتنە خاکی تورکیا، پێزانینمان هەیە و ئەوە هەڵوێستێکی لەبیرنەکراو و جێگای ڕێزە.
شاندی پارتی دووپاتی ئەوەیان کردەوە گەلی کوردستان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١ لەبیر ناکات کاتێک خەڵکی ئێمە لێیان قەوما چۆن هاوکاری کران. ئێمە خاوەنی بەرژەوەندی و داهاتوویەکی هاوبەشین و پێویستمان بە یەکتر هەیە لە ڕۆژانی سەخت و کارەساتدا. هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگیی زیاتر کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەسات و باردۆخە نەخوازراوەکان.




