٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: ساڵی ڕابردوو هەزار و 86 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ساڵی ڕابردوو بەدەر لە چاوەڕوانی و پلانی ئێمە، پارێزگای هەولێر زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بە خۆیەوە بینیوە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ساڵی ڕابردوو 132 پڕۆژە بە بودجەی پەرەپێدان و 45 پڕۆژەمان لە تەواونەکراوەکان جێبەجێ کردووە و بە بودجەی سەربار و لەناکاویش 190 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە. هەروەها بە بودجەی وەزارەتی ناوخۆ 53 پڕۆژە جێبەجێ کراون و 74 پڕۆژە لەسەر بودجەی شارەوانییەکان و 18 پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی لافاو و 210 پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ کراون، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی 131 بیر لێ دراون.

گوتیشی: ساڵی ڕابردوو هەزار و 86 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە، تێچووەکەیان 284 ملیار و 275 ملیۆن دینار بووە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار