مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا عەبدولکەریم و عەبدوڵڵا عەباس دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا عەبدولکەریم فەندی و شەهید عەبدوڵڵا عەباس دەکات. ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مامۆستا (عەبدولکەریم فەندی)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسەر و ئەدیبی ناسراوی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو مامۆستا (عەبدولکەریم فندی)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
-------------------------------------------
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی شەهید (عەبدوڵڵا عەباس)
بەداخەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە حەمید مەجید) هاوژینی شەهیدی قارەمان (عەبدوڵڵا عەباس)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده سەربەرز و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و سەبووری بە بەڕێزتان و هەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر رەحمەتی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




