٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە: لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە روودانی دوایین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سووریا و تورکیا) دەخرێتە ڕوو.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای "بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی" لە هەرێمی کوردستان و "پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.''

ئاشکراش کراوە کە ڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار