دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: لەسەر ئەم پڕسە له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا كۆ بووینه‌وه
__2023_02_07_h20m0s31__HK.jpg)
یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا –KDP.info- نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به بڕیاره ناده‌ستوورییه‌كانی دادگای فیدراڵی دژی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووەته‌وه و بڕیاره له داهاتووشدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته كۆ بێتەوە.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێمان خۆشه ڕای گشتیی خه‌ڵكی خۆمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تییه‌كه دانیشتمان هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی جاره‌كانی پێشووی ئه‌و دادگایه و ئه‌م جاره‌شیان كه دادگای فیدراڵی له پرسی ناردنی مافی داراییی خه‌ڵكی هه‌رێم كه قووتی خه‌ڵكی كوردستانه دژی كوردستان بڕیاری دا، گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان گه‌یانده ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی عێراقیان له‌لایه، له دانیشتنه‌كه‌دا به‌پێی ده‌ستووری عێراق بۆمان ڕوون كردنه‌وه كه ئه‌و دادگایه بۆی نییه ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوورییانه بدات و ئه‌مه سه‌پاندنێكی ناده‌ستوورییه له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه بڕیاره‌كانی له‌و كاتانه‌دا ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و باشی ده‌چێت و ئه‌مه‌ش خه‌ریکه له گومانه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌قین كه بڕیاره‌كانی بۆ تێكدانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئێمه كاتێك له بڕیاره‌كانی ورد ده‌بینه‌وه، ده‌بینین ئه‌م دادگای فیدراڵییه چاوی له ده‌یان پێشێلكاریی ده‌ستووری نوقاندووه و ته‌نها به‌و بابه‌تانه‌وه خۆی سه‌رقاڵ كردووه كه ڕاسته‌وخۆ دژی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌یه‌تی.''
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی گوتیشی: "ئێمه به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان به ئه‌ورووپییه‌كان گوت كه بۆچی دادگای فیدراڵی مادده ده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك مادده‌ی 140 و پرسی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی پشتگوێ خستووه كه جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ماددانه شەرعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسایی‌ی به‌غدای خستووەته ژێر پرسیار و ئه‌مانه جێبه‌جێنه‌كردنی زه‌قی ده‌ستوورن و پێمان ڕاگه‌یاندن كه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی دادگای فیدراڵی زیانی هه‌یه بۆ سه‌ر جێگیریی ڕەوشی سیاسی له ناوخۆ و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش، دیاره ئه‌م نوێنه‌رانه تا ئێستا به‌فه‌رمی لێدوانیان له‌سه‌ر نه‌داوه، چونكه ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رز قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئێمه دوای ئه‌م دانیشتنانه‌ش كۆمه‌ڵێك دانیشتنی دیكه‌مان ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا و به‌وردی ئه‌م مه‌وزووعه‌یان له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین گوشار بخرێته سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی دژی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییەوە، قه‌راریشه له حه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئاداردا شاندێكی فه‌رمیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌ت به پرسی سیاسی و ئه‌منی سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئێمه له ده‌وری دووه‌می دانیشتنه‌كانماندا ئه‌م بابه‌ته و زۆر بابه‌تی گرنگی تریش له‌گه‌ڵ شانده‌كه ده‌خه‌ینه به‌ر باس.''
سه‌لاح جه‌لال




