٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی دوو بارەگای لە کەرکووک وەرگرتووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکووک ئاشکرای کرد، گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی بۆ کەرکووک لەسەر پرسی پاراستنی ئەو بارەگایانە ماوە و دەشڵێت، بینای ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لقی ٣ی کەرکووک وەرگیراونەتەوە و لەلایەن ئێمەوە دەپارێزرێن.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لەکەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بۆ ئەوەی بارەگاکانی خۆمان ببەینەوە کەرکووک، چونکە ئەوان دەڵێن ئێمە پارێزگاری لە بارەگاکانی پارتی دەکەین، بەڵام مەرجی پارتی بۆ گەڕانەوە ئەوەیە خۆمان پارێزگاری لە خۆمان و بارەگاکانمان دەکەین و بەبێ ھێزی پاسەوان ناگەڕێینەوە بۆ کەرکووک.''

لەبارەی وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی، محەمەد کەمال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بارەگا کێشە نییە بۆ ئێمە لە ھەر شوێنێک بێت دەتوانین بارەگا بۆ خۆمان دابین بکەین، ئێستا بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی و لقی ٣ی کەرکووک لەلایەن ئاسایشی ئێمەوە پارێزگارییان لێ دەکرێن و بە شێوەی مەدەنی تێیدا جێگیر بوون.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار