٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
سەرۆکی حکومەت ، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی .
وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

07 شوبات 2023

هەواڵی پەیوەندیدار