بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بازنەی گفتوگۆی گەنج و رەخنە سیاسییهكانی بەڕێوەچوو

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند ئەندام بەش و کەسایەتی، یەکەم ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ لەژێر ناوی (گەنج و رەخنە سیاسییهكانی) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (2023/2/6)، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشداری ئەندامانی بەش، فەرهاد محەمەد، د. نەزاکەت حوسێن، شڤان حەمدی، هاوکات بە میوانداری هەریەك لە د.چنار سەعد عەبدوڵڵا، عەبدولسەلام مەدەنی، د.سەردار قادر، د.بەهات حەسیب قەرداغی، کەژان محەمەد و د. جەلال ئەحمەد، یەکەم چالاکی بازنەی گفتوگۆ بەناوی (گەنج و ڕەخنە سیاسییەكانی) بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا بە چڕوپڕی پرسی (گەنج و ڕەخنە سیاسییەكانی) بە تێروتەسەلی خرانە ڕوو لەگەڵ نیشاندانی ڕاپێوێک، کە چەندان گەنج لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان تێداکردبوو.
جێی باسە، ئەم بازنەی گفتوگۆیە بەرنامەیەکی مانگانەیە، پرسە گرینگ و هەستیارەکان دەخاتە بەر باس، تێیدا هۆکار و گرفتەکان و چارەسەرییەکان ڕوون دەکاتەوە، دواتر پرسەکان دەخاتە بەردەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
-
-




