ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هه‌ولێر-KDP.info- وتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و به پشتبه‌ستن به راپۆرتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشووه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی شوباتی ٢٠٢٣




