سەرۆكی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 7/2/2023، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی.




