ژیان شێخ سه‌لمان: له مانگی داهاتوودا كۆڕبه‌ندی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئەڵمانیا بەڕێوە ده‌چێت

هه‌ولێر –KDP.info- له هه‌ولێر و به هاوبه‌شیی به‌رپرسانی هه‌رێم و ئەڵمانیا و كۆمپانیاكانیان له 2/3/2023 كۆڕبه‌ندێكی ئابووری له نێوان حكوومه‌تی ئەڵمانیا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پاڵپشتی و هاوبه‌شیی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی تری كۆمپانیای هه‌ردوو وڵات له به‌رلینی پایته‌ختی ئەڵمانیا بەڕێوە ده‌چێت.
ژیان شێخ سه‌لمان، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی كورد و ئەڵمانیا له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به هه‌وڵ و كۆششی ناوه‌ندی دۆستایه‌تیی كورد و ئەڵمانیا و به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی ئاداری 2023 له ڕۆژانی 2 و 3 و 4 كۆڕبه‌ندێكی ئابووری به به‌شداریی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵات و كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئەڵمانیا له به‌رلینی پایته‌ختی ئەڵمانیا بەڕێوە ده‌چێت.''
ژیان شێخ سه‌لمان هه‌روه‌ها گوتی: "بازنه‌ی چالاكییه‌كانی ئێمه بریتییه له تێكه‌ڵاویی كولتووری و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری جۆراوجۆردا وه‌ك بابه‌تگه‌لی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌لكترۆنی و كولتووری كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیمان ده‌كات و له‌م كۆڕبه‌نده‌شدا كۆمه‌ڵێك وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێم و ئەڵمانیا به‌شدار ده‌بن و بۆ یه‌كه‌م جاره کۆڕبه‌ندێكی له‌و شێوه‌یه له نێوان دوو وڵات بەڕێوە ده‌چێت، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان له ڕێكخستنی ئه‌م كۆڕبه‌نده ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا ئەڵمانیایییه‌كان كوردستان زیاتر بناسن و بێنه هه‌رێمی كوردستان و كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن كه بۆیان دێته‌پێش له هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن و، ڕۆژانی 2 و 3ی ئادار کۆڕبه‌نده‌كه بەڕێوە ده‌چێت و ڕۆژی 4ی مانگیش گه‌شتێكی كولتووری به به‌شداربووانی كوردستانیی کۆڕبه‌نده‌كه ده‌كه‌ین بۆ دیتن و ناسینی شوێنه‌واره كولتوورییه‌كانی به‌رلین له ئەڵمانیا، دیاره له ڕێكخستنی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌دا جگه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژووری بازرگانیی هه‌ولێریش یارمه‌تیده‌رمان بووه و سوپاسیان ده‌كه‌ین.''
سه‌لاح جه‌لال




