٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکارەکانی بەقەزابوونی خەلیفان گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باس لەوە دەکات کە ئێستا دوای ئەوەی سیدەکان بووە قەزا کەسێک پۆستەکە بەوەکالەت وەکوو قایمقام بەڕێوە دەبات و ڕێکارەکانی بەقەزابوونی خەلیفانیش بەردەوامە و ئێستا گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا قایمقامێک بەوەکالەت بۆ قەزای سیدەکان دیاری کراوە و هێشتا هیچ کەسێک بەفەرمی دانەنراوە و هێشتا ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە و ئەوەش خۆی هەر وایە و سەرەتا دیاری ناکرێت و لە داهاتوو قایمقام دیاری دەکرێت.''

هەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی: ''ئێستا ڕێکارەکانی بەقەزابوونی خەلیفان کاری لەسەر دەکرێت و ئەوەی پێویست بێت دەگیرێتە بەر لەڕووی جوگرافی و ڕێکارەکانی دیکە و ئێستا گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری بەقەزابوونەکە دەربچێت، دواتر بڕیارەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و ئەوەی پێویست بێت ئەنجام دەدرێت.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار