مه‌سروور بارزانی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هاوكاریكردنه له پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر دارووپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا گیریان خواردووه.
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت: بیر و هۆشم لای بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌یه.




