نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى خورشید دزه‌یی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/2/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزه‌یی باوكی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى باوكی به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.




