٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP: ھەڵمەتێکمان بۆ ھەرزانکردنی کەلوپەل دەستیپێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ بەرھەم و کاڵای خۆماڵی و ھاوردە بۆ ئەوەی ھەرزان بکرێت و بەرھەمەکان بەنرخێکی ھەرزان بدرێت بە ھاووڵاتیان، ئەمەش لەپێناو ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیانە، هاوکات لە پارێزگای دھۆکیش کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە مەبەستی زیاتر ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیان و ھەرزانکردنی بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردە ھەڵمەتێکمان دەستپێکردووە کە نرخێکی گونجاو بە ھەماھەنگی لە نێوان حکوومەت و بازرگانان دیاری بکرێت بۆ کاڵاکان بەنرخێکی گونجاو بدرێتە ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن بەکەمترین نرخ پێداویستیە خۆراکیەکانیان بەدەستبێنن و جوڵەی بازاڕیش بەجۆرێک بێت کە نرخەکان جێگیربن".

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە و کاڵا و بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردە دەگرێتەوە، ھاوکات لە پارێزگای دھۆک دەستی پێکردووە و لە پارێزگاکانی دیکەش لەڕۆژانی داھاتوو دەست پێدەکات".

شێخ کامیل ڕوونیشیکردەوە: "مەبەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ھاوکاری خەڵک بکرێت و نرخی کەلوپەل گران نەبێت و بگرە ھەرزانتر بکرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت پێداویستیەکانی خۆیان دابین بکەن، ھەر بۆیەش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بازرگانان و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان ئەو ھەڵمەتەیان دەستپێکردووە و بەردەوام دەبێت".

ناوبراو وتیشی: "ئەو ھەڵمەتەش بەھۆی گرانبوونی نرخی دۆلارە بەرامبەر بە دیناری عێراقی، چونکە کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان ھەبووە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار