به‌ره‌ڤان حه‌مدی: به‌رنامه‌ی وردمان هه‌یه بۆ فراوانكردنی پرسی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش و ئه‌نفال و كیمیاباران له ئاستی جیهانیدا

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان باسی له كۆبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش كرد و به‌رنامه و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانی خسته ڕوو بۆ فراوانتركردنی پرسی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش له كوردستان.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی كارباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای بڕیاری په‌رله‌مانی ئەڵمانیا ده‌رباره‌ی جینۆسایدی ئیزیدییه‌كان كه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌له‌مانی ئه‌و وڵاته پشتیوانی‌یان كردووه و له نه‌تیجه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچوو، لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزدی و پێكهاته‌كانی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه قوربانیی تیرۆریزمی داعش بوون، كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ئه‌نجام دا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه و وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامانی لیژنه و به‌رنامه‌ی كار تێیدا بریتی بوو له، پشتگیریكردنی ئه‌م بڕیارە‌ی په‌رله‌مانی ئەڵمانیا و دیراسه‌كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ند بوون به قوربانیان و ئیلتزاماتی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی له‌پێناو باشتركردنی وه‌زعی قوربانیان و ناساندنی ئه‌م پرسه به په‌رله‌مانه‌كان و جیهانی ده‌ره‌وه و به فشارخسته سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵییش بۆ جێبه‌جێكردنی ئیلتزاماته‌كانی به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كان كه زۆربه‌یان وه‌ك جوگرافی ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و قه‌زای شنگال كه هه‌ردووكیان له ڕه‌وشێكی نائاساییدان، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تی له‌و به‌یانه‌دا كه لیژنه‌ی باڵا ده‌ریكرد، ئاماژه درا به پێویستیی جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنی شنگال له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ كه كلیلی چاره‌سه‌ری گرفتێكی زۆری قوربانیانه له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و ئاوادانكردنه‌وه له ناوچه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ به‌شێك له قوربانییه‌كان كه پێویستیان پێی هه‌یه له ڕێگای ئه‌و یاسا و بڕیارانەوە كه له حكوومه‌تی عێراقدا هەن و له ڕێگای ئه‌و ئیلتزاماتانه‌ی كه له‌ژێر ده‌رچوونی ئه‌و بڕیارانه ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی هه‌روه‌ها گوتی: لیژنه‌ی باڵا له‌و نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ی دایناوه، پرسی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعشی تاوتوێ كرد و پشتگیریی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری و چاره‌سه‌ری دادگه‌رییانه ده‌ربڕی و پاشانیش پێویستیی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌م پرسه‌ی تاوتوێ كرد و لیژنه‌ی باڵا درێژه‌ی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ (یونیتاد) دووپات كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئۆرگانه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومەتیان ڕاسپاردووه كه به‌دواداچوون بكه‌ن له پرسی لێكۆڵینه‌وه و به‌دیكیۆمێنتكردن و ئه‌رشیڤکردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌ی تاوانانه و پێشان بدرێن وه‌ك تاوانی جه‌نگ و تاوانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی كه دژی ئیزدی و مه‌سیحی و توركمان له‌و ناوچانه ئه‌نجام دراون.
ئه‌و بریكاری وه‌زیره باسی له‌وه‌ش كرد: لیژنه‌ی باڵا شاندێكی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتانی تر و په‌رله‌مانی ئیتیحادی ئه‌ورووپی دیدار بكه‌ن و ده‌ستخۆشییان لێ بكه‌ن كه ئه‌و تاوانه‌یان به جینۆساید ناساندووه و سه‌ردانی ئه‌و په‌رله‌مانانه بكه‌ن كه كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دیكیۆمێنتی پێویستیان له‌سه‌ر كۆ بكرێته‌وه و ئه‌م پرسه له‌سه‌ر ئاستی فراوانتر بناسرێت له وڵاتان، هه‌روه‌ها ئه‌م لیژنه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رسێ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی كه جینێڤ و نیۆیۆرك و ئیتحادی ئه‌ورووپییه و كاری زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانرێت خزمه‌تی ناساندنی ئه‌م جینۆسایده له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بكرێت.
به‌رەو‌ڤان حه‌مدی گوتیشی: هه‌ر له میانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵادا به‌رنامه دارێژرا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووشدا ئه‌و خاڵانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو بڕیاریان لێ درابوو كاری زیاتریان له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویستیان به‌وه هه‌بوو كه هه‌ندێك ڕێكاریان بۆ وه‌رگیرێن ئه‌و ڕێكارانه‌ش ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناساندنی ئه‌م پرسه و به‌رنامه دارێژرا وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه له داهاتوودا ئێمه چۆن بتوانین له هه‌رسێ بواردا وه‌ك بواره‌كانی دادوه‌ری و دیكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه و كه‌مكردنه‌وه ئێش و ئازاری سه‌ر قوربانیان كه‌م بكرێته‌وه و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نگاو بهاوێژین و له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ئیلتزاماتانه‌ی له‌سه‌ر به‌غدایه به‌جدی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه: شایانی باسه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه په‌رله‌مانی ئەڵمانیا هاویشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەڵمانیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قوربانییه‌كی زۆری ئیزدی ئێستا له ئەڵمانیا هه‌ن و ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری ئه‌و چیرۆكانه له به‌رده‌ستی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و چ له ناوه‌نده مرۆییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان چ له‌و سه‌ردانانه‌ی كه بۆ لای قوربانیان بووه له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و حكوومه‌تی ئەڵمانیا و کونسوڵییەكان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری ورد و دوورودرێژیان له‌سه‌ر كراوه و به هۆیه‌وه ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ ئه‌م پرسه تاوانی جینۆسایده و پێویستی به‌وه‌یه كه پشتگیرییه‌كی ده‌ولیی هه‌بێت تاوه‌كوو گوشار دروست بكات له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ قوربانییه‌كان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا له ڕووی یاسایی و دادبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویستی تێدا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه و پرۆژه‌كانی وه‌زه‌ره‌ته‌كه‌یان بۆ ساڵی نوێ به‌ره‌ڤان حه‌مدی گوتیشی: ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كه تایبه‌ته به خزمه‌تگوزراییه‌كان بۆ ساڵی نوێ، ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌دات له ڕووی خوێندن و ته‌ندروستی و دابینكردنی پێداویستی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌پێی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی و له ڕووی بۆنه و یاده‌كانیشه‌وه حكوومه‌ت خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی كۆنفرانسه‌وه گۆڕینی شێوه‌ی ماهیه‌تی بیره‌وه‌رییه‌كان بۆ ئاستێك ڕێك بخات كه هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ناساندنی جینۆسایده‌كه كه بۆ پرسی به‌جینۆسایدناساندنی جینۆسایدی ئیزدییه‌كان هه‌یه و پێویسته پرسه‌كانی تری جینۆسایدیش وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران وه‌ك ئه‌م پرسه زیاتر ئاشنا بكه‌ین به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه پرسی كیمیاباران و ئه‌نفال بڕیاری دادگایان هه‌یه له عێراق و قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووتری به خۆیه‌وه بینیوه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تاوانانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كه ڕوویان داوه ئه‌ركه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بتوانێ هه‌نگاو بهاوێژێ تاوه‌كوو له پانتاییه‌كی فراوانتر ئه‌م تاوانانه بناسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بزانن كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زڵووم له چوارچێوه‌ی عێراقدا له 50 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م تاوانانه‌ی له‌دژ ئه‌نجام دراوه.
سەلاح جه‌لال




