بۆ بڕیاردان تا ناوەڕاستی ئەم مانگە چاوەڕێ دەکرێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، بۆ بڕیاردان دەربارەی قیستی خاوەن یەکەکانی نیشتەجێبوون، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخەکە جێگیر بکرێت و بڕیارێک بدەن، چونکە تا ئێستا نرخی دۆلار جێگیر نەبووە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر قیستی خاوەن یەکەکانی نیشتەجێبوون هەبووە، بۆیە ئێستا نرخی دۆلار جێگیر نییە و بەرزی و نزمیی پێوە دیارە و حکوومەتی عێراقیش لە هەوڵدایە کە نرخەکە جێگیر بکرێت، کە جێگیر کرا ئەوکات بڕیاری لەبارەیەوە دەدەن، کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بێت.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ئێستا دیراسە دەکەین و حکوومەتی عێراق باسی لەوە کرد کە دێتە خوارێ و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین و لە دواین جار باسیان لەوە کردووە، کە 15/2 نرخی دۆلار دێتە خوارێ، ئەوکات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین.
شوکری ڕوونیشی کردەوە: ئێمەش چاوەڕێی ئەو کاتە دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار جێگیر بێت، ئەوکات بڕیاری خۆمان بدەین، چونکە ئێستاش بەردەوام نرخی دۆلار بەرزی و نزمیی پێوە دیارە و جێگیر نییە.
بڵند ئیبراهیم




