٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە عێراق هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت و غاز

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی: تا ئێستا یاسای نەوت و غاز هەنگاوی بۆ نەنراوە و ئێمە لە بۆشاییی یاساییداین و هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت لە عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە زۆرینەی داهاتی عێراق لەسەر نەوتە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆر سەباح سوبحی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: تا ئێستا هەنگاو بۆ یاسای نەوت و غاز نەنراوە و جارێ هیچ شتێک نییە وەکو پڕۆژە هاتبێت و ئێمە زیاتر بەرەو یاسای بودجە دەڕۆین و دوای ئەوە دەبێت هەنگاو بۆ یاسای نەوت و غاز بنرێت، کە ئەویش پرۆسەیەکی زەحمەتە، چونکە پێویستی بە تەوافقی قووڵی سیاسی هەیە و جارێ کاری لەسەر نەکراوە.

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: بنەمایەک هەیە لە پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2007 پڕۆژەیەکیان پێشکەش کرد ئەو پڕۆژەیەش کۆتایی پێ هات، چونکە یاسایەکیان دەرکرد بە ناوی یاسای کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عێراق، ئەوە بوو وەکوو جێگرەوەی یاسای نەوت و غاز، بەڵام ئەویش کێشەی تێ کەوت بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بۆیە ئێمە لە بۆشایییەکی یاساییداین و هیچ یاسایەک نییە بۆ ڕێکخستنی کەرتی نەوت و غاز لە عێراق .

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار