سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مایك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كرده‌وه، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا پێشوازى له كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان كرد و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌ربڕى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه پرسى یاساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدراڵى و كاریگه‌ریى نه‌رێنییان له‌سه‌ر كه‌شى سیاسیى وڵات خسته به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا دووپاتى كردوه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كە به‌ڕێز كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق، ئامادى كۆبوونه‌كه بوون.




