نێچیرڤان بارزانی: با به یه‌کڕیزی و ته‌بایی و یه‌کترقبووڵکردن خه‌ونی شه‌هیدان به‌دی بهێنین

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، به شکۆوه یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات ده‌که‌ینه‌وه که بێ جیاوازی بوونه قوربانیی ده‌ستی تیرۆر. ده‌شڵێت، سڵاو له گیانی پاکیان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌کانیان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، با به یه‌کڕیزی، ته‌بایی و یه‌کترقبووڵکردن، خه‌ون و ئامانجی شه‌هیدان به‌دی بهێنین و هه‌موومان پێکه‌وه خزمه‌تی کوردستان بکه‌ین.
19 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.




