ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەدەچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی شوبات/2023)، (19) ساڵ بەسەر تەقینەوەكانی (1)ی شوباتی (2004) تێدەپەڕێت، كە لە یەك كاتدا بارەگاكانی لقی (2)ی پارتی و مەڵبەندی (3)ی یەكێتی لە ھەولێر له‌رێگه‌ی دوو كرده‌ی خۆكوژییه‌وه ته‌قێندرانه‌وه و بەوھۆیەوه (103) كەس شەھید بوون، ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
له‌وباره‌وه، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9:30 خوله‌ك بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ سێشه‌ممه وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێش(19)ساڵ و لە رێکكەوتی (1)ـی شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێر، (103)بەرپرسى حکوومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان.
ڕامان وریا




