ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتووێكردنی ئه‌م پرسانه كۆده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتووێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌م بڕگانە پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م، تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.
ڕامان وریا




