مه‌سروور بارزانی تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی 1ی شوبات داده‌نێت

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات له هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی2ی2023، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات لە هەولێر بەڕێوە چوو، له میانه‌ی به‌شداربوونی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فای له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.
ئه‌مڕۆ 19 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی 1ى شوباتی هەولێردا تێپەڕدەبێت، ساڵی 2004 و هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا، دوو خۆکوژ لە بارەگاکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆیان ته‌قانده‌وه و بەهۆیەوە 103 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش برینداربوون.




