٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لەسەر ئاستی عێراق لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆک گوتی، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لەسەر ئاستی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت کە پڕۆژەکە بە جۆرێک گەورەیە دەتوانرێت بەرهەمی هەناردەی دەرەوەش بکرێت.

کوردۆ ئێحسان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە پارێزگای دهۆک گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی نەک لە کوردستان لە هەموو عێراق دروست دەکرێت و لە بواری جێبەجێکردندایە کە قۆناغی باشی بڕیوە و پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و بە تەکنەلۆژیایەکی نوێ دروست دەکرێت.''

کوردۆ ئێحسان گوتیشی: ''پڕۆژەکە بە جۆرێک گەورەیە کە دەتوانرێت بەرهەمی ماسی هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش بکرێت، بۆیە ئەو جۆرە پڕۆژانە زۆر گرنگن و بۆ تەواوکردنی، بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.''

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە پارێزگای دهۆک 65%ی تەواو بووە و لە قۆناغی یەکەم دەتوانێت لە ساڵێکدا 21 ملیۆن پەنجەماسی و هەزار و200 تۆن گۆشتی ماسی بەرهەم بێنێت و500 دەرفەتی کاری بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەخساندووە و سەرمایەی پڕۆژەکەش 10 ملیۆن دۆلارە.

پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لەسەر ڕووبەری 229 دۆنم دروست کراوە و پێک دێت لە هەڵهێنەری ماسی و تاقیگە و حەوزی خۆڵ و قەفەزی  .

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار