٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای ناوچە شاخاوییەکان نەوت لە دەوروبەری شارەکان دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتی، دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیتر نەوتی لە بەغدا کڕی، دەست بە هێنانی کراوە و بڕیاریشە زیاتر ڕەوانە بکرێت و لە دەوروبەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

ئاری کاکەشین بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن لیتر نەوتی لە بەغدا کڕیوە و پشکی ئێمە 16 ملیۆن لیترە و ئێستا دەست بە هاتنی نەوتەکە کراوە، بەڵام هەندێک خاوە و بڕیارە هاتنی نەوتەکە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی زیاتر دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتییاندا.''

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی: ''ئێمە ناوچە شاخاوییەکانمان تەواو کردووە و ئێستا لە قەزای کۆیە نەوت دابەش دەکرێت و لەوێش تەواو بن دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت لە دەوروبەری شارەکان، بۆیە گەر بەشێکی باشمان بۆ بێت، کۆیەش تەواو نەکرێت، لە دەوروبەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار