پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی بۆ خانەوادەی هیوا ماوەرانی و ئیبراهیم عوسمان گۆلی

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا سەرەخۆشی لە هەریەکە لە (هیوا ماوەرانی) و خانه‌واده‌ی (ئیبراهیم عوسمان محەمەد گۆلی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:
بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
هەڤاڵی بەڕێز (هیوا ماوەرانی)
بە داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زەینەب محەمەد باپیر)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
--------------------------------------------
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (ئیبراهیم عوسمان محەمەد گۆلی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئیبڕاهیم عوسمان محەمەد گۆلی)مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانیی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




