ئه‌مڕۆ 36ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانییه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 36ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانییه، كه ڕۆڵێكی كارای له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه.
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە بارزان لەدایک بوو، کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی عێراقەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دوورخرایەوە و لەوێ ژیانێکی سەختی دوور لە نیشتمانی بەسەربرد، دواتر له سه‌روه‌ختی لاوێتیدا به‌شداریی شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانی كرد.
سه‌رۆك بارزانی، له به‌رگی چواره‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كورد/ شۆڕشی گوڵان) له‌باره‌ی ئیدریس بارزانییه‌وه ده‌نووسێ: كاك ئیدریس مرۆڤێكی زۆر گه‌وره بوو، گه‌وره‌ییه‌كه‌شی له پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی هاتبوو، بووبووه هۆی نه‌رمونیانییه‌كه‌شی.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێ: ئیدریس بارزانی، كه‌سێكی له‌خۆربردوو و خاكی بوو، بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، زۆرجار كه‌سی ئاسایی به ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌زانی وهه‌ستی كه‌موكورتی لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڕه‌وانده‌وه.
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 31ی1ی1987 لە گوندی سلیڤانای سەر بە شاری ورمێ له كوردستانی ئێران، ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوکی دەنێژرێت، دوای ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی 1991 سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری گەڕانەوەی تەرمی بارزانیی نەمر و ئیدریسی جوانەمەرگی دا.
لە ڕۆژانی 6 تا 8ی10ی1993لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا تەرمی ھەردووکیان، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی کوردستاندا، گەیێندرانەوە گوندی بارزان و لە شوێنی لە دایکبوونیان ئەسپەردەی خاک کرانەوە.




