٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەی سەرجەم ڕزگاربووانی دەستی داعش بە شێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی کراونەتە بەڵگە و دیکۆمێنت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، تا ئێستا سێ هەزار و 562 کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون و گوتەی هەموویان وەرگیراوە و بە شێوەی ستانداردی نێودەوڵەتی کراونەتە دیکۆمێنت و بەڵگە و بەدیجتاڵیش کراون بۆ ئەوەی هەر لایەنێک بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژی کوردانی ئێزدی بییەوێت، پێشکەشیان دەکرێت و تا ئێستاش زۆر لایەن سوودیان لەو بەڵگانە وەرگرتووە.

حوسێن قایدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەڵگەی تاوانی دژی کوردانی ئێزدی بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی ئامادە کراون بە شێوەی دیجیتاڵ کە هەر لایەنێک داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات ئەو بەڵگانەیان پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی سوودیان لێ وەرگرن بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژی کوردانی ئێزدی و زۆر لایەنیش سوودیان لەو بەڵگانە وەرگرتووە کە سێ هەزار و 560 بەڵگەن و بریتین لەو بەڵگانەی کە ڕزگاربووان خۆیان قسەیان کردووە و ئێمەش کردووومانن بە دیکۆمێنت، واتا گوتەی ئەوان وەرگیراوە و بە هاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئامادە کراون.''

حوسێن قایدی گوتیشی: "ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت تا ئەوانەی ماون ڕزگار بکرێن، تا ئێستا سێ هەزار و 562 کەس ڕزگار کراون، دوو هەزار و 600 کەسیش ماون و بەردەوام لە هەوڵداین تا ئەوانیش ڕزگار دەکرێن.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار