٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردستانیان ٣٦ ساڵەی کۆچی دواییی شەھید ئیدریس زیندوو ڕادەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- ئەمساڵ ٣٦ ساڵ بە سەر کۆچی ناوادەی شەھید ئیدریس بارزانیدا تێ دەپەڕێت و کوردستانیان یادی شەھید ئیدریس بارزانی زیندوو ڕادەگرن و ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکی بەو بۆنەوەیە بەڕێوە چوون.

ئیدریس بارزانی ساڵی ١٩٤٤ لە بارزان ھاتووەتە دنیا و لە ڕۆژی ٣١/١/١٩٨٧ لە سلێڤانای ڕۆژھەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا و دوای ڕاپەڕین لەگەڵ ڕووفاتی بارزانیی نەمر گەڕێندرایەوە بارزان.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/1/2023 لە پارکی نەورۆزی شاری دھۆک ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول پێشانگایەکی بۆ وێنەکانی شەھید ئیدریس بارزانی کردەوە و چەندین چالاکیی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوون، بڕیارە ڕۆژانی داھاتووش لە ٣٦ ساڵەی وەفاتیدا چەندین چالاکی بۆ یادی شەھید ئیدریس بارزانی بەڕێوە بچن، وەک ھاوڕێکانی ئاماژەی بۆ دەکەن، شەھید ئیدریس جگە لەوەی سەرکردەیەکی کاریزمای نێو شۆڕش بووە، ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە ئاشتەواییی نێو لایەنە کوردستانییەکاندا ھەبووە و نازناوی ئەندازیاری ئاشتیی پێ بەخشراوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار