کێشەی جووتیارانی سنووری مەخموور چارەسەر دەکرێت

مەخموور -KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خاکی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە ماددەی 140 گوتی، جووتیارانی سنووری مەخموور کێشەیان بۆ دروست بوو بەهۆی بڕینی کارەبا لەسەر بیرەکانیان، بەڵام وەکوو لقی پارتی لە مەخموور هاتینە سەر خەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتەکە چارەسەر کرا.
کرێکار شاکر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری قەزای مەخموور جووتیارانی ناوچەکە کێشەی بڕینی کارەبا لەسەر بیرەکانیان هەبوو، بۆیە وەکوو لقی 23ی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتینە سەرخەت لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و قایمقام و توانرا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە لەو سنوورە بەهۆی وشکەساڵی خەڵک لە ڕێگەی بیری ئاوەوە گەنمی خۆیان ئاو دەدەن.''
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خاکی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە ماددەی 140 گوتی: ''بڕیارە لە ماوەی 20 ڕۆژ ئەو گرفتەی هەیە چارەسەر بکەن و جووتیارەکان کارەبا بە شێوەی یاسایی ڕابکێشن، چونکە ئەو مەرەشانە کارەبایەکی زۆری پێویستە کە بۆ ئاودان بەکاری دێنن، بۆیە گرفتەکە چارەسەر بوو، ئێستا کاری خۆیان دەکەن و گرفتەکە بە شێوەیەکی یاسایی یەکلایی دەکرێتەوە و بەشێک دەستیان بە مامەڵەش کردووە.''
بڵند ئیبراهیم




