د. حه‌سەن: پێویسته هه‌رێمی كوردستان پارا دیپلۆماسیی خۆی چالاكتر بكات

هەولێر-KDP.info- د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ئێستادا نائاسایین، كه نه بۆ عێراق سوودمه‌ندن نه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێویسته لایه‌نی دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به وردی په‌یڕه‌و بكه‌ین، چونكه له راستیدا كیانه بچووكه‌كان پێوستیان به جموجۆڵێكی زیاتر هه‌یه له‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت كیانه گه‌وره‌كان هه‌یانبێ.
د. حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا بابه‌تی پارا دیپلۆماسی تا راده‌یه‌كی زۆر بایه‌خی پێ ده‌درێ و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی سیستمە لۆكاڵی و هه‌رێمه‌كانه، ئێستا هه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و هه‌م له ئه‌ورووپا و له زۆر شوێنی دنیادا بابه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بابه‌تێكی مشتومڕئامێزه، چونكه به‌رده‌وام هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر گوشاره‌وه و كۆمه‌ڵێك ده‌رهاویشته‌ی نوێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بۆیان دێته پێشه‌وه و ده‌توانین بڵێین دووچاری جۆرێك له فشاری به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه گرنگه و هه‌موومان ده‌زانین، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی گرنگه و به‌شێك له دروستكردنی رای گشتییه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ پشتیوانی له هه‌رێمه لۆكاڵییه‌كان كه كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێ".
ناوبراو گوتیشی: "ئێمه ده‌توانین بڵێین شانبه‌شانی فاكته‌ره‌كانی هێز له ریالیزمی سیاسی‌دا و له هه‌مان كاتدا بوونی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیش كارێكی زۆر گرنگه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نابێ ته‌نها له كاتی فشاره‌كاندا لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا له‌و مه‌ترسیانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رمان بكه‌ینه موخاته‌ب كه سته‌ممان لێ ده‌كرێ و پێویسته له كاته ئاساییه‌كانیشدا به‌رده‌وام له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كیانه‌كه‌مان ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه".
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: "له جیهاندا ئێستا ئێمه نموونه‌ی زیندووی هه‌رێمی لۆكاڵی له په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینین وه‌ك هه‌رێمه‌كانی باسك و فلانده‌ر و والۆنیا و كیوبیك و چه‌ندین هه‌رێمی دیكه، كه به هێواشی خه‌ریكی سازكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن له نێو په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ده‌بینین هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا و ئا‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌رێمه‌كان په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و پارا دیپلۆماسی خۆیان هه‌یه و درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له كاتێكدا كه، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وان زۆر جێگای گومانیش نین و به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراون كه به‌رهه‌می په‌یوه‌ندییه‌كانیشان بۆ هه‌رێمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌دابیری جیددیی خۆیان هه‌یه، كاتێك سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌م ژینگه هه‌ستیاره‌ی خۆماندا ده‌بێ زۆر وریا بین و لایه‌نی دیپلۆماسیمان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، ئێمه له جه‌زیره‌یه‌كی دیموكراسیداین له ناو ده‌ریایه‌كی دیكتاكۆریدا له‌و جه‌زیره‌ی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌دا چوارده‌ورمان هه‌موو دیكتاتۆریه‌ت و هێزی داپلۆسێنه‌ر و پاشماوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی داپلۆسێنه‌رن، بۆیه له راستیدا ده‌بێ په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه به رووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا، دیاره له باری ناوخۆییه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م چالاكی گه‌وره و كاری گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ری له رووی بونیادنان و بنه‌ماكانی ژێرخاندا ئه‌نجامداوه كه له نه‌تیجه‌دا میلله‌ته‌كه‌مان سوود و ده‌ره‌نجامه باشه‌كانی ده‌بینێ، بۆیه له بواری ده‌ره‌كی و دیپلۆماسیشدا پێویسته به هه‌مان شێوه دیپلۆماسییه‌كی به‌هێزتر ئه‌نجام بدات".
سەڵاح جه‌لال




