٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. مەحموود عوسمان: کورد بە یەکگرتوویی بەهێز دەبن و کەس ناتوانێت دژیان بوەستێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت، کورد یەکگرتوو بێت، بەهێز دەبێت و ناتواندرێت هیچ کارێکی دژ بکرێت، بۆیە یەکگرتوویی و تەبایی زۆر گرنگە، چونکە دادگای فیدراڵی کە ئەو بڕیارەی دژی هەرێمی کوردستان داوە سیاسییە و هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت هەیە، بۆیە یەکگرتووییی کورد زۆر گرنگە و ئەو هەڵوێستەی کورد بەرامبەر بە بەغدا زۆر باش و ئیجابییە.

دکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان ئاسایی بکرێنەوە، بەتایبەت یەکێتی و پارتی پێویستە بگەنە ڕێککەوتن، چونکە ئەوان کوردستان بەڕێوە دەبن، بۆیە گرنگە ڕێک و تەبا بن لە ناوخۆی کوردستان و لە عێراق و لە دەرەوەش، چونکە جگە لە ڕێککەوتن چارەی دیکە نییە و گەشبینم بەوەی بگەنە ڕێککەوتنیش، لەبەر ئەوەی بە گەیشتنە ڕێککەوتن بەهێز دەبن و خەڵک ناتوانێ هیچ کارێک بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بکات.

دکتۆر مەحموود عوسمان گوتیشی: ''بڕیاری دادگای فیدراڵی سیاسییە و لە ڕابردووشدا ئەو کارەیان کردووە و ئەوەش کارێکی باش نییە، چونکە ئەوە تەنها دژی کورد نییە، بگرە دژی گرووپەکەی کازمی و حکوومەتەکەی سوودانییشە، ئەوان بڕیاری ناردنی پارەیان داوە و پێویستە هەڵوێستیان هەبێت، بۆیە ئەو بڕیارە خراپە کە دادگا دەری کردووە.''

عوسمان ڕوونیشی کردەوە: ''ئەوانە هەندێک لایەنی عێراقی و دەرەوەش لە پشت ئەو بڕیارانەن، بۆیە کورد پێویستە یەکگرتوو بێت و هەڵوێستێکی باشیشیان هەبووە بەرامبەر ئەو بڕیارەی دژی هەرێمی کوردستان داویانە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار