لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێست لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی وەردەگیرێت
__2023_01_28_h17m40s58__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەیاننامەیەک لە پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆمان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربڕی و لە دوو خاڵ هەڵوێستمان راگەیاند، کە کاری دادگای فیدراڵی چارەسەر کردنی کێشەکانە بەپێی دەستووری عێراق نەک دروستکردنی کێشە.
دکتۆر سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ بەیاننامەیەکمان لە پەرلەمانی عێراق دەرکرد کە دوو خاڵی سەرەکیی لەخۆ دەگرت لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، کە وادەی بڕیارەکە لەجێی خۆیدا نەبوو و پێویستمان بەوە هەیە سەقامگیری هەبێت و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن و لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیش هاتووە و خاڵی دووەم ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران نییە و باشتر وابوو لە بەرژەوەندیی گشتی بوایە، چونکە بەپێی ماددەی 93ی دەستووری عێراق کە بەئاشکرا هاتووە لە خاڵی هەشتەمدا کە کاری دادگای فیدراڵی ئەوەیە زیاتر چارەسەری کێشەکان بکات، بەتایبەت لە نێوان هەرێم و بەغدا بەداخەوە ئەوەی هەیە بەرەو کێشە دەڕۆین و کێشە دروستکردنە."
سوبحی ڕوونیشی کردەوە: "پێویستە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت پێک هاتووە و ئێمەش بەشێکین لەو هاوپەیمانییە رێز لەو ڕێککەوتنانە بگیرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، نەک بەو شێوەیە کۆتایییان پێ بێت."
دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: "سەرۆک بارزانی خۆی زۆر بەروونی باسی هەڵوێستی پارتی و کوردی کردووە لەمەڕ دادگای فیدراڵی و ئێمەش بە هەمان شێوە هەمان هەڵوێستمان هەیە."
بڵند ئیبراهیم




