٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خانەقین حزب و لایەنە سیاسییەکان کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، ئەمڕۆ حزب و لایەنە کوردییەکان لە خانەقین کۆ بوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دۆخی خانەقین کرا، بۆ ئەوەی بتواندرێت خزمەتی خانەقین زیاتر بکرێت، چونکە خانەقین غەدری لێ کراوە لە زۆر ڕووەوە.

ئەکبەر حەیدەر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان لە خانەقین کۆبوونەوەیەکیان لە بارەگای مەڵبەندی حزبی سۆسیالیست ئەنجام دا و لەو کۆبوونەوەیەدا باسی دۆخی خانەقین بە شێوەیەکی گشتی و خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆ خانەقین کرا و ئەوەی کە چیمان پێ دەکرێت بۆ خانەقین، بۆیە بەگشتی گفتوگۆیەکی ئیجابی کرا.''

ئەکبەر حەیدەر گوتیشی: ''بە کۆی دەنگی لایەنەکان لە دەرگای حکوومەت و پەرلەمان و لایەنەکان بدەین بۆ ئەوەی زیاتر خەمی کوردستان بخۆین و لە ڕێگەی ئەندامانی پەرلەمان کە نوێنەرایەتیی هەرێم دەکەن لە بەغدا خەمی خانەقین بخۆن، چونکە لە زۆر ڕووەوە غەدریان لێ کراوە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئەمنی و ڕووەکانی دیکەوە.''

گوتیشی: ''لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو حزبەکان جگە لە یەکێتی و یەکگرتوو بەشدار بوون کە ئەو جۆرە کۆبوونەوانە گرنگە بۆ دروستبوونی پەیوەندی و بتوانین هەوڵ بدەین زیاتر خزمەتی خانەقین بکرێت.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار