٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

18 کۆمپانیای گەورەی سعوودیا دێن لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، شاندێکی گەورەی وەبەرهێنەرانی سعوودیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی وەبەرهێنان لە چەندین سێکتەری جیاجیا، کە 18 کۆمپانیا خۆیان ئامادە کردووە بێن لە پێنج سێکتەری گرنگ و جیا جیا کار بکەن، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنێک کە سەرۆکی حکوومەت لە داڤوس لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیا کردوویەتی .

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاندێکی گەورەی وەبەرهێنەر و حکوومەتی سعوودیا مانگی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤوس لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیا کردوویەتی، کە کۆمەڵێک کۆمپانیا ڕەزامەندییان دەربڕیوە بێنە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن کە 18 کۆمپانیای گەورە  دەبن.''

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: دێن لە پێنج سێکتەری جیاجیا کاری وەبەرهێنان دەکەن وەکوو پیشەسازیی پترۆکیمیاوی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و شیرەمەنی و تەندروستی، کە پڕۆژەی گەورەی تەندروستی دروست دەکەن و چارەسەری کێشەکانی نەخۆشخانەکان دەکەن.

شوکری باسی لەوەش کرد: هاتنی ئەو کۆمپانیایانە زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان کە بتوانن کاری باش و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار