د. چنار سه‌عد بۆ KDP: دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تیمان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه و ئاكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ساڵی 2023 پڕۆژه‌كانی خۆی له بواری پێگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌دا ده‌خاته روو.
د. چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراسات و توێژینه‌وه و ئاكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه ستراتیژێكمان هه‌یه بۆ كاركردنمان به شێوه‌ی ساڵانه و له ئه‌مساڵدا ئه‌و پلانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، گرنگیدانه به بواری راهێنان و به‌هێزكردنی كادر و ئه‌ندامانمان، له ساڵانی رابردوودا ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان ده‌ست پێكردبوو له بواری راهێنان و پێگه‌یاندن كه ئه‌ویش به چه‌ند قۆناغێك بوو، ده‌شمانه‌وێت پڕۆژه‌كه گشتگیر بێت و ته‌نها یه‌ك توێژ یان گرووپێك له كادیرانی حزب نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ئاسته‌كانی رێكخستن بگرێته‌وه، چ ئه‌وانه‌ی له رێكخستنی ناوچه‌كانن تا ئاستی كارگێڕی رێكخراو و له ئاستی به‌رزتریش له ناو رێكخستنی لقه‌كان تا ئاستی ئه‌ندام مه‌كته‌به‌كان و كارگێڕی لق بگرێته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ ئه‌م پرۆسه‌یه‌مان ده‌ست پێكردووه و به‌شی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكردووه و دووه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بوون، ئه‌مساڵ پێداگری و سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌م و جێبه‌جێكردنی ئاستی دووه‌م و سێه‌م ده‌بێت له بواری راهێنان و پێگه‌یاندندا".
چنار سه‌عد هه‌روه‌ها گوتی: "دیاره ئێمه لایه‌نی دیكەشمان هه‌یه، كه به هه‌ماهه‌نگیی توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ران كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسه گرنگانه ده‌كه‌ین كه ده‌گوزه‌رێن، هه‌روه‌ها ئێمه راپرسی ده‌كه‌ین به تایبه‌تی كه بڕیاره ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و بۆ هه‌ڵبژاردن دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه، هه‌روه‌ها بایه‌خ به بواری چاپكردن ده‌ده‌ین، ئێمه گۆڤاری شرۆڤه‌مان هه‌یه چاپی ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌ندێك به‌رهه‌می تایبه‌ت له بواری مێژوویی و سیاسی كه په‌یوه‌ست بێت به نه‌هجی كاركردنی ئێمه، گرنگی و بایه‌خی پێ ده‌ده‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌رده‌وام به‌هێز بكه‌ین".
سه‌ڵاح جه‌لال




