٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: سەدان پڕۆژەمان لە واری جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێردا پارێزگاری هەولێر دەستپێکی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیرتاو و دروستکردنی شەقامی لەناو شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ''ئەمڕۆ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و داهاتی ٪15ی شارەوانییەکان دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری کە دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و کۆنکرێتی پێنج هەزار مەتری چوارگۆشە و قیرکردنی هەشت هەزار مەتر لە شەقامەکانی گەڕەکی نەسیجی هەولێر و قیرکردنی شەقامەکانی ناو گۆڕستانی کەسنەزان و دروستکردنی شوورە دەگرێتەوە.

باسی لەوەش کرد: ''پرۆژە خزمەتگوزارییەکانمان بەردەوام دەبن و ئێستاش سەدان پڕۆژەمان لە واری جێبەجێکردندان.''

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار