نێچیرڤان بارزانی ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ له سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یامێكی سه‌باره‌ت به ساڵیادی ئازادكردنی شاری كۆبانێ له ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو كرده‌وه و ئه‌و ڕۆژه‌ی له سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا گوتی "ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ له سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها گوتی "له‌م بۆنه‌یه‌دا به ڕێزه و پێزانینه‌وه یادی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م قاره‌مانییه مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێزیان بۆ داده‌نوێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "گه‌لی كوردستان هیچ كات هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌بیر ناكات".
رۆژی 26-01-2015، کۆبانێ لە دەستی داعش رزگارکرا. کۆبانێ لە شەڕی دژی داعش وەکو سیمبولی یەکگرتنی کورد لێکدرایەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دوای پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمان و بە فەرمانی سەرۆک بارزانی رەوانەی کۆبانێ کرا و بەشداری لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەدا کرد.
-




