٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/1/26، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، ‏سه‌ركۆمارى توركیا كۆبووه‌وه‌.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دۆخى ‏سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى ‏نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و ده‌رفه‌ته‌كانى هاریكاریى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى ‏كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش بوارى بازرگانى و ‏ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ‏ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشایى و پێویستییه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ‏جیهان و به‌تایبه‌تى له‌ ئه‌ورووپا له‌ بوارى وزه‌ و گازى سروشتیدا دروست بووه‌.‏

گرنگیى پته‌وكردنى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركیا بۆ پاراستنى ئاسایشى سنوور، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و ‏مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووریا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏دیكه‌ى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

هەواڵی پەیوەندیدار