به‌ردی بناغه‌ی كه‌نیسه‌یه‌ك له عه‌نكاوه دانرا

هه‌ولێر -KDP.info- ئەمڕۆ له عه‌نكاوه، به ئاماده‌بوونی پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌شداریی كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌مریكا فرانكلین گراهام، سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌مێریتانپێرس كه گه‌وره‌ترین ده‌زگای خێرخوازیی مه‌سیحییه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ردی بناغه‌ی كه‌نیسه‌ی ئیتیحادی ئینجلی دانرا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیای جۆری له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئەمڕۆ 26/1/2023 به ئاماده‌بوونی پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێكی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سرور بارزانی و ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه له پێكهاته‌ی مه‌سیحییه و پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو و ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌مه‌ریكا فرانكلین گراهام، سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌مێریتانپێرش، گه‌وره‌ترین ده‌زگای خێرخوازیی مه‌سیحی له جیهان، له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه به‌ردی بناغه‌ی كه‌نیسه‌ی ئیتیحادی ئینجیلی دانرا كه ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌نیسه‌یه له ساڵی 2023 به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت.''
گوتیشی: ''له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا كه تێیدا وه‌زیری ئه‌وقاف، پشتیوان سادق، له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی دا به ئازادیی ئایینی له كوردستان و تەئكیدی كرده‌وه كه كوردستان وه‌ك قه‌ڵای پێکەوەژیان و ئازادییه ئاینییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه، دواتر فرانكلین گراهام لای خۆیه‌وه سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی كرد و مه‌سیحییه‌كانی عه‌نكاوه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی‌یان به‌رز نرخاند و به باوكی ڕۆحیی كوردستان وه‌سفیان كرد.''
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها گوتی: ''ئه‌م كه‌نیسه‌یه بڕیار وایه له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا ته‌واو ببێت و له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سیحییه‌كان خۆیان ته‌واو ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌سمی تۆماری كردووه، دیاره ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه و وڵامدانه‌وه‌یه‌كیشه بۆ هه‌ندێ ده‌نگی نه‌ساز كه گومان له پێکەوەژیانی ئایینی له كوردستان ده‌كه‌ن و زۆر جار تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه وه‌كوو پێوست خزمه‌تی مه‌سیحییه‌كان ناكات، به‌ڵام ئەمڕۆ له وتاره‌كاندا و به‌تایبه‌تی له وتاری مه‌سیحیه‌كاندا و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان به‌شدار بوون هه‌موان تەئكیدیان كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان لانكه‌ی پێکەوەژیانه و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.''
سه‌ڵاح جه‌لال




