ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان: بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی ناكات

هه‌ولێر-KDP.info- دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، " ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى1ى2023، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌شڵێت: ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، له دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانهیه كه له ساڵی رابردوو، عێراقی له قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له كاتێكیشدایه كه پێشڤه‌چونێكی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی رابردوو.
دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه كه دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به ڕێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه به روونی باس له میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات.
دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن راشیگه‌یاندووه، ناكرێت له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه و كه‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه و قوتی خه‌ڵك كه ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار و ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به ناو یاسایی.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه و گرفته‌كان، به دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه یان كه‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بكرێت.




