په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ى بڕیارى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵیى عێراق

بڕیارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵیى عێراق به نادروستیى ناردنى شایسته‌ى دارایى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕیارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌یه. ئه‌و بڕیاره نه‌ك ته‌نیا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتیى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
عێراق به پرۆسه‌یه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سیاسى و ناسه‌قا‌مگیریدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێك له به‌غدا هاته كایه‌وه كه خه‌ڵكى عێراق هیوا و ئومێدیان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگیر و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ك له دادگه‌ى باڵاى فیدراڵیى عێراق ئه‌وه‌بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ڕه‌چاوكردنى دۆخى سیاسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كانى وڵات، به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سه‌قامگیریى سیاسیى عێراق نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه!
ئه‌م بڕیاره‌ى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵیى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌یان نیشانه‌ى پرسیارى گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى یاسایه‌كى تازه بۆ دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ك به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كیى ڕێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/1/25




