جوان ڕۆژبەیانی: دوای ڕێککەوتن ئاڵوگۆڕەکانی پارتی و یەکێتی جێبەجێ دەکرێن

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاشکرای کرد، دوای ڕێککەوتن، پارتی و یەکێتی ئاڵوگۆڕ لە حکوومەت و پەرلەمان دەکەن و چاوەڕێی ڕێککەوتنن.
جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی یەدەکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە پارتی چەند گۆڕانکارییەک لە تیمی خۆی لە پەرلەمان و حکوومەت بکات، بڕیاری ئاڵوگۆڕەکەش دەرچووە، بەڵام دیارە برادەرانی یەکێتییش هەندێ ئاڵوگۆڕ لە تیمی خۆیان لەنێو حکوومەت دەکەن.''
جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "چاوەڕێی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەین بۆ ئاڵوگۆڕەکانی پەرلەمان و حکوومەت و هەرکاتێک گەیشتنە ڕێککەوتن یەکسەر ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئەو گۆڕانکارییەی پارتییش زیاتر بۆ بڕیارەکانی دوای کۆنگرە دەگەڕێتەوە، کە هەندێ بەرپرسی پارتی لە تیمی حکوومەت و پەرلەمانن و ئەرکی حزبییان پێ دراە.''
قائید میرۆ




