كێشه‌ی جووتیارانی كورد له په‌ڵكانه و سەرگەڕان به‌رده‌وامه

کەرکووک –KDP.info- پرۆسه‌یه‌كی نوێی ته‌عریب له کەرکووک به‌رده‌وامه و جووتیارانی كوردی ئه‌و شاره كوردستانییه له ناوچه‌كانی پەڵکانە و سه‌رگه‌ڕان له‌ژێر زه‌خت و گوشارێكی زۆردان بۆ ئه‌وه‌ی ناچار بكرێن زه‌وییه‌كانیان جێ بێڵین و له جێگایان عه‌ره‌بی هاورده نیشته‌جێ بكرێت و به‌رپرسانی پارتی ده‌ڵێن: ڕێگه به‌و زوڵم و زۆره ناده‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆمان له په‌رله‌مانی عێراق و له به‌غدا به‌رگری له هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ین.
لوقمان كاكه‌یی، كارگێڕی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان له کەرکووک به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چوونه سه‌ر خه‌ڵكی پەڵکانە و ده‌وروبه‌ری سەرگەڕان، ده‌بێ بڵێین ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام تازه ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه ئه‌و زه‌وییانه به تاپۆی ڕه‌ش (تاپۆی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی) هی خه‌ڵكی كورده، به‌ڵام كاتی حزبی به‌عس و پێش 2003 حكوومه‌تی دیكتاتۆری عێراق به عه‌قد داویه‌تی به‌و عه‌ره‌بانه و عه‌قدیش نامێنێ و كاتی دیاریكراوی هه‌یه و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی به‌عسی كه ڕووخاوه ئیتر ئه‌و عه‌قدانه مه‌فعولیان نه‌ماوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به حوكمی خه‌یانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه و ئیستغلالی دۆخه‌كه، ماوه ماوه كه هێزه عێراقییه‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه ده‌چنه لایان جا پاره‌یان ده‌ده‌نێ، یان چی‌یان ده‌ده‌نێ، ئه‌و هێزانه‌ش دێنه سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ناهێڵن خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانی زه‌وییه‌كان كه كورده‌كانن بیانكێڵن و ئه‌م بابه‌ته هه‌موو جارێك دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌و كارگێڕه‌ی لقی 3ی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: ''ئێمه ئه‌م جاره‌ش هه‌روه‌ك جاره‌كانی پێشوو له ڕێگای هه‌ڤاڵانی خۆمانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق و له حكوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئه‌و هێزانه واز له‌و بابه‌ته بێنن، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه نییه و بابه‌تێكی یاساییه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌له‌مانی عێراق قسه كراوه و هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌مه به‌زۆر و له سه‌رده‌می به‌عس و له پرۆسه‌ی ته‌عریبدا به عه‌قدێكی ڕژێمی به‌عس دراوه به‌و عه‌ره‌بانه، به‌ڵام ئه‌م عه‌ره‌به هاوردانه ماوه ماوه ئیستغلالی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن و ده‌چنه لای ئه‌و هێزه ئه‌منیانه به حوكمی ڕوانگه‌ی قه‌ومی و پاره و شتی تر هه‌وڵیان داوه نه‌هێڵن خاوه‌نه‌كانیان بیكێڵن، به‌ڵام ئێمه له ڕێی هه‌ڤاڵانمانه‌وه له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی به‌غدا ڕێمان لێ گرتوون و نه‌مان هێشتووه به مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌ن.''
سه‌لاح جه‌لال




