د. ئەشواق جاف: عێراق 55 ماددەی دەستووری پێشێل کردووە
__2023_01_22_h20m3s42__HK.jpg)
ئەورووپا -KDP.info- لقی ٦ی پارتی لە ئەورووپا وێبینارێکی بۆ د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ساز کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر قۆناغی داھاتووی کارکردنی پارتی و پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا. ناوبراو ئاشکرای کرد، عێراق 55 ماددەی دەستووری پێشێل کردووە و دەشڵێت، قۆناغی داھاتوو گرینگە و پێویستی بە پلان ھەیە بۆ کارکردن.
د. ئەشواق جاف لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سوپاسی ئەندامانی کۆنگرەی چواردەی پارتیمان دەکەم کە ئەم متمانەیان بە من بەخشی و سوپاسی جەنابی سەرۆک دەکەم و ھیوادارم کە جێی ڕەزامەندیی ھەمووان و لە ئاستی متمانەی ئێوەی بەڕێز بم لە داھاتوودا. ھیوادارم بە ھەموومان پێکەوە پارتیمان بەھێزتر بکەین بۆ قۆناغی داھاتوو، چونکە ھەموو دەزانین قۆناغی داھاتوو زۆر گرنگ دەبێت، گرنگیی ئەم قۆناغە چ لەناو عێراق و چ لە ھەرێمی کوردستان ئاڵنگارییەکان بەھێزتر دەبن، بۆیە پێویستە پارتی دیموکرات بەھێزتر بێت بۆ ئەو گۆڕانکارییانە و بتوانێت لە ئاستی ئەو قۆناغە بێت. کە پارتی دیموکرات بەھێز بێت، کەواتە کوردستان بەھێزە و ئێمە ئەمە بەڕوونی لە بەغدا دەبینین، لە ڕووی داواکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، بڕیارەکانی کۆنگرەی چواردە و بڕیاری جەنابی سەرۆک کە دەبێت قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان بچێتە پێشەوە و بەھێزتر بێت و، ئەمە وتەی جەنابی سەرۆکە ھەردەم دەفەرمووی ''کوردایەتی و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان بکەن'' و کار بۆ جێبەجێکردنی بکەن، بە گفتوگۆ چارسەری کێشەکان بکەن، لە ئەنجامی کردنەوەی لقی پێنجی پارتیمان و کردنەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا و گۆڕانکاری لە بواری ڕێکخستن و بەروەپێشبردنی و لە بواری پەیوەندییەکان لەگەڵ ھێزە سیاسییە عێراقییەکان، ئیمە لە کاتی خۆی بەڕوونی گوتوومانە کە ڕاپرسیمان کرد ڕای خەڵکی خۆمان وەرگرت، چونکە دەبێ ئێمە ئەمە ڕوون بکەینەوە کە حکوومەتی عێراقی لە ماوەی ١٧ ساڵ حکوومەتێک کە دستووری ھەیە، بەڵام ماددە دەستوورییەکان جێبەجێ ناکات و پێشێلکاری کردووە و 55 ماددەی دەستووری جێبەجێنەکراوە و کە پەیوەندییان بە مافی کوردەوە ھەیە، جێبەجێ نەکراوە بۆیە زۆر پێویست بوو کە سەرکردایەتیی کورد ڕای خەڵکی خۆی وەربگرێت.''
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی کە دراوە بە ھەرێمی کوردستان، ئێمە بۆیە پێویستمان بە بەھێزکردنی پەیوەندییەکان ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە عێراق و پێویستمان بە تەوافوقی سیاسی ھەیە و لە ڕێگای ئەم تەوافوقە سیاسییەوە دەتوانین بەشداری پرۆسەی سیاسی بین، ئێمە نەتەوەی سەرەکین لە عێراق، بەڵام کەمینەین لە پەرلەمان و لە لایەکی ترەوە داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەین و ئەو مافانەی کە داوامان کردووە، پێوستی بە بەھێزکردنی پەیوەندیی سیاسی ھەیە، بۆیە پێویستی بە تەوافوقی سیاسییە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور، ئێمە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێممان ھەیە، بۆیە ئیمە پێویستمان بە پەیوەندییەکی بەھێز ھەیە لەگەڵ حزبەکانی تر کە ئەوان باڵادەستن لە حکوومەتی ئیتیحادی بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی ئەو ناوچە کوردستانیانەی دەروەی ھەرێم بکەین، گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و بەدەستھێنانی مافەکانە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی درەوەی ھەرێم کە زۆر پرۆژە ھەیە کە ئیمە دەتوانین لە ڕێگای گفتوگۆی سیاسی و پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ حزبەکان جیبەجی بکەین.''
د. ئەشواق جاف ڕوونی کردەوە: "زۆر گرنگە ئێمە بە شێوەیەکی سەردەمیانە کارەکانی ڕێکخستن جێبەجێ بکەین، لەسەر ئەرزی واقع ئیمە حزبێکی لۆکاڵی نین، تەنھا لە ھەرێمی کوردستان بین، ئیمە حزبێکین کە لە ھەموو عێراق بوونمان ھەیە و ئەندام و لایەنگرمان ھەیە، ڕاستە ئێمە بارەگاکانمان لە بەغدا سووتا، ھێرش کرایە سەرمان، بەڵام لقی پێنج کارەکانی دەکات، بەپێی تواناکانی خۆی و خزمەتی کوردانی بەغدا و ناوچەکانی تر دەکات، ھەوڵیان دا کە وێنەیەکی ناڕاست نیشانەی شەقامی عێراقی بدەن کە پارتی دژی عێراقە، بەڵام لە ڕاستیدا پارتی دژی عێراق نییە و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان دەکات کە ئەوەش مافێکی دەستوورییە کە تۆ پارێزگاری لە مافی خۆت بکەی، بەڵام بەداخەوە خەڵکانێک بۆ داپۆشینی گەندەڵیی خۆیان ئەو پەیامەیان نارد بۆ شەقامی عێراقی کە پارتی دژی عێراقە، ئێمە بە تەماین لە ڕێگای ڕێکخستنی خۆمان کەناڵێک بە زمانی عەرەبی بکەینەوە بۆ گەیاندنی بۆچوونەکانی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بوونی کەسایەتیی وەک بەڕێز دکتۆر فواد ڕۆڵی گرنگی دەبێت وەک بەرپرسی ئەو مەکتەبە و بەرێزیان سەرۆکایەتیی گفتوگۆکان دەکات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، من داواکارییەکم ھەیە، ھەر ھەڤاڵێک ھەر بیرۆکەیەکی ھەیە، یان چالاکیی کەسی کە خزمەت بە پارتی دەکات، بۆ بەھێزکردنی ڕیکخستنەکانمان لە بەغدا بە نووسین، یان بە تەلەفۆن بۆمان بنێرن، ئیمە وەکوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادین بۆ ھەموو گفتوگۆیەکی دەستووری، ھەنگاوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بەباشی دەڕوات لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، چونکە خودی سەرۆکوەزیرانی عێراق نیازی باشی ھەیە، بەڵام ئایا ڕیگای پێ دەدەن حکوومەتی بەڕێز سوودانی حەزی بە چاکسازی و جێبەجیکردنی دەستوور هەیە، بەڵام ئاڵنگاریی زۆری لە پێشە، ھەرەوھا جەنابی سەرۆک لە کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان فەرمووی ڕێکخستن و پارتایەتی بەپلان دەکرێت.''
قائید میرۆ




